ئامانجی توێژینەوەكە:
1- بنیادنانی پێوانەى پلەى پەیڕەوكردنی پرۆسەكانی كارگێڕی زانینگەرایی لەلایەن ڕێكخراوە وەرزشیەكان لەهەرێمی كوردستانى عیراق.
2- بنیادنانی پێوانەى بەبازاڕكردنی وەرزشی لەلایەن ڕێكخراوە وەرزشیەكان لەهەرێمی كوردستانى عیراق.
3- ئشنابوون لو سەر كارگێڕی زانینگەرایی لەلایەن ڕێكخراوە وەرزشیەكان لەهەرێمی كوردستانى عیراق.
4- ئاشنابوون لەسەر بەبازاڕكردنی وەرزشی لەلایەن ڕێكخراوە وەرزشیەكان لەهەرێمی كوردستانى عیراق.
5- ئاشنابوون لەسەر پەیوەندی لە نێوان پێوانەی كارگێڕی زانینگەرایی و بەبازاڕكردنی وەرزشی لەلایەن ڕێكخراوە وەرزشیەكان لەهەرێمی كوردستانى عیراق.
توێژەر گریمانەى كردووە:
1- پلەى پەیڕەو كردنی پرۆسەكانی كارگێڕی زانینگەرایی و بەبازاڕكردنی وەرزشی ئاستی ناوەندەى ژمێرەیی گریمانەیی تێپەڕاندوە لەلایەن ڕێكخراوە وەرزشیەكان لەهەرێمی كوردستانى عیراق.
2- بوونی جیاوازیە ئاماژەدارە واتاییەكان لەنێوان ناوەندەى ژمێرەیی گریمانەیی بۆ هەردوو پێوانەكە و ناوەندەى ژمێرەیی نمونەى توێژینەوەكە وە بۆ بەرژەوەندی نمونەى توێژینەوەكە.
3- بوونی پەیوەندییەكی ئاماژەدار لە نێوان كارگێڕی زانینگەرایی و بەبازاڕكردنی وەرزشی لەلایەن ڕێكخراوە وەرزشیەكان لەهەرێمی كوردستانى عیراق.
ڕێبازی توێژینەوەكە:
توێژەر ڕێبازى وەسفی بەهەردوو شێوازی شیكاری وبەراوردكار بەكارهێناوە،
وە كۆمەڵگای توێژینەوەكە لە ئەندامانی رێكخراوە وەرزشییەكان لە هەرێمی كوردستان دەستنیشان كە پێكهاتبوون لە (800) ئەندام ، و لە رێگای هەڵبژاردنی هەرەمەكی (624) ئەندام دەستنیشان كران وەك سامپڵی توێژینەوەكە كە بریتین لە (78%) لە كۆی كۆمەڵگا. وە (312) ئەندام بۆ بنیاتنانی پێوانە وە (312) بۆ جێبەج]كردنی تلقیكردنەوەی سەرەكی دەستنیشان كران.
بۆ دەستنیشان كردنی گرنگترین تەوەركانی پێوانە توێژەر هەڵسا بە دابەشكردنی (16) تەوەر وە بەر رێژەی (8) تەوەر بۆ كارگێڕی زانینگەرایی و ە (8) تەوەر بۆ بەبازاڕكردن وەرزشی، وەلە دوای بریاردانی لەسەر گرنگترینیان تەنها (12) تەوەر مانەوە وە بەر رێژەی (6) تەوەر بۆ كارگێڕی زانینگەرایی و ە (6) تەوەر بۆ بەبازاڕكردن وەرزشی وەك لە هاوپێچی (1).
دوا بەدوای گەران و خوێندنەوەی توێژینەوەی هاوشێوە، توێژەر هەڵسا بە دابەشكردنی (6) تەوەر بۆ كارگێڕی زانینگەرایی كە پێكهاتبوون لە (60) برگە و ە (6) تەوەر بۆ بەبازاڕكردن وەرزشی كە پێكهاتبوون لە (62) برگە ، هاوپێچی (2).
وە دوای بریاردان لە لایەن شارەزایان لە سەر برگەكان، كۆی برگەكان بوون بە (6) تەوەر بۆ كارگێڕی زانینگەرایی كە پێكهاتبوون لە (48 ) برگە و ە (6) تەوەر بۆ بەبازاڕكردن وەرزشی كە پێكهاتبوون لە (48) برگە ، وە هەر برگەیەك پێنج هەڵبژاردەی هەیە كە بریتن لە بە رێژەیەكی ( زۆر بەرز،بەرز، مامناوەند ، كەم ، زور كەم) و خاڵەكانی بریتین لە (5، 4، 3، 2، 1) وە بەرزترین نمرە وەربگرێیت بۆ هەر پێوانەیەك (240) نمرەیە و كەمترین نمرەش (144) نمرەیە، هاوپێچی (5).
دوا بەدوای ئەم رێكارانە توێژەر هەڵسا بە وەرگێرانی پێوەركە بۆ زمانی كوردی لە لایەن شارازایەكی وەرزشی زمانی كوردی ، ئینجا دەستی كرد بە دابەش كردنی پێوانەكە بەسەر ئەندامانی رێكخراوە وەرزشییەكان لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی (7/4/2017- 12/1/2018) وە شێوازی پركردنەوەی پێوانەكە بۆ ئەندامەكان روونكردە .
دواتر داتاكان بەئامار چارەسەركراون بەبەكارهێنانی ناوەندەى ژمێرەیی (مرجح) وناوەندەى ژمێرەیی و لادانی پێوەری و كێشی سەدی وڕێژەی وتاقیكردنەوەى(ت) بۆ یەك نمونە.لە رێگای پاكێجی (SPSS) بۆ شیكردنەوەی داتاكان .
توێژەر ئەو دەرەنجامانەى وەدەست هێناوە :
گشت برگەكانی تەوەرەكان و ناوەندەكانی تەوەرەكانی پێوانەكە رێژەی جێبەجێكردنی ناوەندی بریوە .
جیاوازی لەنێوان ناوەندەى ژمێرەیی گریمانەیی بۆ هەردوو پێوانەكە و ناوەندەى ژمێرەیی بۆ نمونەى توێژینەوە وە لە بەرژەوەندی نمونەی توێژینەوەكە لە هەردوو پێوانەی كارگێڕی زانینگەرایی و بەبازاڕكردنی وەرزشی.
توێژەر ئەم ڕاسپاردەى كردووە:
لەسەر بنەمای ئەنجامەكانى توێژینەوەكە توێژەر چەند ڕاسپاردەیەكی كردووە لەوانە، بڵاوكردنەوەى كارگێری زانینگەرایی لەنێوان ئەندامانی كاركردوو لەڕێكخراوە وەرزشیەكان وبەشداری پێكردنیان لە خول وۆركشۆپ بەمەبەستی بەرزكردنەوەى ئاستی زانینگەراییان. هەروەها بڵاوكرنەوەى ڕۆشنبیری بەبازاڕكردن چونكە هۆكار وشێوازێكە بۆ دەستخستنی داهاتی دارایی ومرۆیی بۆ ڕێكخراوە وەرزشیەكان.
"