Cycle of study: ماستەر Master Thesis\Dissertation Language: ئینگلیزی English Author(s): Karwan Qader Hamad Supervisor(s): Asst. Prof. Dr. Keivan Seyyedi University: Soran University Faculty: فاکەڵتی ئاداب Faculty of Art Department: English Field of study: Linguistics Year of completion: 2020 Keywords in Kurdish: t Abstract in Kurdish: "زمان لە کۆمەلە بەهرەیێك پێك دێت کە لە کۆتاییدا دەبێتە پەیوەندەی گرێدان لە نێوان تاکەکان دا. لێهاتووی لە زمان لەوانەیە گەورەترین دەست کەوتی فێرخواز بێت، بەلام پێش گەیشتن بەو ئامانجە، تێگەیشتن لەو هۆکارانەی کە کاریگەریان لە سەر لێهاتووی زارەکی فێرخوازان هەیە شایانی گرنگی پێدانن. فێربوونی زمانی بیانی تەنها زانینی یاساو رێساکانی ئەو زمانە نیە، بەلکو بەکارهێنانیەتی بۆ مەبەستی پەیوەندی و گفتوگۆکردن. فیربونی زمانی ئینگلیزی پێك دێت لە چوار بەهرەی پێکەوە بەستراو کە ئەمانیش: گوێگرتن، ئاخاوتن، خوێندنەوە و نووسینن. ئاخاوتن بە یەکێك لە گرنگترین رێگاکانی پەیوەندی دادەندرێت لە فێربوونی زمان، بەتایبەتی لە ئینگلیزی، بەلام زۆر لە فێرخوازانی زمان ڕووبەڕوی کێشە و گرفت دەبنەوە لە قسەکردن دا. ئاخاوتن بە ئینگلیزی چ وەك زمانی دووەم یان وەك زمانێکی بیانی، وەك گرفتێکی گەورە دەردەکەوێت. لە ئێستادا یەکێك لە گلەی و گازندەکانی قوتابیانی زانکۆ دەربارەی قسە کردنیان بە ئینگلیزی ئەوەیە کە ترسیان هەیە لە قسە کردن بەو زمانە. ئاخاوتن بە ئنگلیزی بە شێوەیەکی رەوان و لێهاتوو لەبەر چەند هۆکارێکی دەرەکی و ناوەکی کارێکی ئاسان نیە.ئەم گرفتە لە نێوفێرخوازانی قۆناغی سەرەتای تا دەگاتە قۆناغە پێشکەوتووەکان بوونی هەیە. هەندێك لە قوتابیانی زمانی ئینگلیزی سەرکەوتوو نابن لە دەربڕینی زازەکی لە پۆڵ یان لە دەرەوەی پۆڵدا. پەیوەست بەم دەربڕینەوە، ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە دیاری کردنی ئەو هۆکارە سەرەکییانەی کە لە پشت لاوازی قسەکردنی قوتابیان و دیاری کردنی ئەو گرفت و کێشە زارەکییانەی کە رووبەرووی هەندێك لە قوتابیان دەبنەوە لە بەشی زمانی ئینگلیزی لە فاکەلتی ئاداب لە زانکۆی سۆران. هەروەها ئەم لێکۆلینەوەیە لە کاریگەری و جیاوازیە گرنگەکان لە نێوان هەردوو رەگەزدا دەکۆلیتەوە. بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی سەرەوە، توێژینەوەی چەندایەتی وەك شێوازی ئەم لێکۆلینەوەیە بەکار هاتووە. لێکۆلینەوەکە لە سەر قوتابیانی بەشی زمانی ئینگلیزی، فاکەلتی ئاداب لە زانکۆی سۆرانە. راپرسی کە لە سی پرسیاری داخراو پێکهاتووە و هەر پرسیارێك پێنج هەلبژاردەی هەیە بەسەر سەد و بیست و یەك قوتابی وەك نمونەی لێکۆلینەوە دابەشکرا. پرسیارەکان سێ بواری سەرەکی لە خۆدەگرن وەك فاکتەرەکانی زمانەوانی و هەستی ( دەروونی ) و کۆمەلایەتی و ژینگەی. هەردوو پرۆگرامی SPSS و مایکرۆسۆفت ئێکسل بەکار هاتوون بۆ شیکردنەوەی زانیارییەکان. بە گوێرەی ئەنجامی راپرسیەکە، قوتابیان رووبەرووی گرفتە ناوەخۆی و دەرەکی دەبنەوە. هەروەها شیکردنەوەی دەرەنجامەکان نیشانی دەدەن کە هەندێك لە هۆکارەکان كێشە بۆ قسەکردنی قوتابیان دروست دەکەن. كێشە زمانییەوانیەکان بە ڕێژەی 33.47 % بە هۆکاری سەرەکی و پلەی یەکەم دادەنرێن، دواتر هۆکارە هەستی و دەروونییەکان بەرێژەی 32.73% وە هۆکارە کۆمەلایەتی و ژینگەییەکان بە رێژەی 25.63% دین. هەروەها دەرەنجامەکان ئەوە روون دەکەنەوە کە هیچ جیاوازیێکی گرنگ نیە لە نێوان قوتابی نێر و مێدا بۆ گرفتی ئاخاوتن. ئەمەش مانای وایە کە لەم توێژینەوەیەدا گرفتەکان کاریگەرییان نیە لە سەر رەگەز و هەردوو رەگەز بە یەکسانی بەرهەلستیان بۆ دروست دەبێت لە قسەکردن بە زمانی ئینگلیزی دا. " Keywords in Arabic: t Abstract in Arabic: Keywords in English: Speaking Difficulties, Linguistics Factors, Affective / Psychological Factors, Sociocultural Factors Abstract in English: Kurdish EFL learners and students encounter the problems in their speaking skills, which can prevent them from communicating orally. Students of English department of Faculty of Arts at Soran University are not an exception and they face certain problems that prevent them to communicate effortlessly in English. The main aim of the current study is to determine the main challenges and oral communication difficulties and identify the reasons behind students’ weakness in speaking English that some students face in the English Department of the Faculty of Arts at Soran University. It also explores the significant differences and the impact of gender on the perception of the study sample. Descriptive study and quantitative research were used as a design of this study to achieve the above goal. The population of the study consisted of undergraduate students in the English Department of the Faculty of Arts at Soran University. A five-level Likert-scale questionnaire with closed-ended items was distributed among 121 EFL students to investigate the issue. The instrument comprised twenty-eight items divided into three main domains (aspect) with different sub-aspects: linguistic factors (pronunciation, grammar, and vocabulary), affective/psychological factors (fear, anxiety, and lack of confidence), and sociocultural factors (lack of opportunity, limited time). The data obtained through the questionnaire as the main data collection instrument were analyzed by using the Statistical Package of Social Sciences (SPSS, version 24) software and Microsoft Excel 2010. Based on the results, it is revealed that students faced both internal and external challenges. Results of the analysis also showed that some factors caused problems to the students in terms of speaking skills. Linguistic factors (insufficient vocabulary, pronunciation, fluency, and grammar) were the primary cause for English speaking difficulties with 36.42 %, followed by affective (psychological) factors 35.63 %, (fear of making mistakes, anxiety, nervousness, shyness and lack of confidence), and sociocultural factors (opportunity to practice speaking outside, think in the mother tongue, and overcrowded classes), with 27.95 %. The results also revealed that there were no statistically significant differences (P = 0.05) in terms of gender (male and female students) for all the domains of the speaking problems. This means that factors did not have a significant impact on the gender, since both male and female students equally had English speaking challenges. |
Theses Database > MA >